zagros news agency

زیاتر لە 20 هەزار کەس دەیانەوێت لە پێشبڕکێیەکی قورئان خوێندندا بەشدار بن

خەڵاتی نێودەوڵەتیی دوبەی بۆ قورئانی پیرۆز تۆمارێکی مێژوویی لە ژمارەی داواکارییەکانی بەشداریکردن بۆ 29میین خولی تۆمار کرد. لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی تۆمارکردن، 20,535 داواکاری بەشداریکردن لە 135 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە گەیشتنە لیژنەی سەرپەرشتیار، ئەمەش بەربڵاوترین بەشداریی نێودەوڵەتییە لە مێژووی پێشبڕکێ قورئانییەکاندا.

 

ئەم بەشدارییە بەرفراوانەی قورئانخوێنان لە ئەنجامی بڕیاری بەگەڕخستنی سیستەمی خۆتۆمارکردنی ڕاستەوخۆیە، کە دەرفەتی بە تەواوی ئارەزوومەندان بەخشی تاوەکو بێ ناوەندگیری بەشدار ببن.

 

میسر لە ریزبەندی یەکەمدا دێت بە تۆمارکردنی 6,838 داواکاری، پاشان ئیندونیسیا بە 1,923 داواکاری و پاکستان بە 1,862 داواکاری و سوريا ب 1,511 داواکاری.

 

لە ڕووی ڕەگەز و تەمەنەوە، پۆلێنی پیاوانی تەمەن سەروو 16 ساڵ زۆرترین ئارەزوومەندی هەبوو کە 14,040 داواکاری تۆمار کرد، لە کاتێکدا پۆلێنی خوار 16 ساڵ بۆ نێر و مێ 6,495 داواکاری تۆمار کرد کە 2,394یان بۆ ئافرەتان بوو.

 

تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە 12 ملیۆن درهەم وەک خەڵات و دیاری کە دەکات زیاتر لە سێ ملیۆن و 270 هەزار دۆلار، هۆکارێکی دیکەی ڕاکێشانی ئەم ژمارە زۆرەی قورئانخوێنان بوو. لە خولی نوێدا، براوەی یەکەمی ڕیزبەندی لە هەردوو پۆلێنەکەدا خەڵاتی 1 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

 

هەروەها بڕیارە دەنگە هەڵبژێردراوەکان لە کاتی بەڕێوەچوونی قۆناغە کۆتاییەکاندا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، میوانداری ئیمارەت بکرین بۆ ئیمامەتیکردنی نوێژخوێنان لە نوێژی تەراویح لە مزگەوتە گەورەکانی دوبەی.

 

ئەم پێشبڕکێیە لەژێر چاودێری شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوم بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریەکەی بارسێلۆنا و مایۆرکا تاکو ئێستاش مشتومڕی نەوەستاوە

یاسین

شارەزاێكی ئابوری : بە هێنانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان سەقامگیری ئابوری دروست دەبێت

گوران

سێلینا گۆمێز ژمارەیەکی پێوانەیی لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب تۆمار دەکات

ART