zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێک لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەدات

 

بە گوێرەی رێنمایی ژمارە (٧) ی ساڵی ٢٠٢٦ کە هەمواری یەکەمی رێنمایی ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٢٥ ی تایبەت بە مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو، کە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠٢٦ بە واژوو بەرێز رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە ٢٥١٥١ ک دەرچووە، رێکەوتی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی ساڵ بۆ هاوردەکردن لە یەکی ئەیلول کراوەتە یەکی تشرینی دووەم.

د. هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی هۆکار و لێکەوتەکانی ئەم رێنماییە رایگەیاند کە دوای ئەوەی بە هۆی بارودۆخی شەڕ لە ناوچەکە و کاریگەری لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی، کاسبکار و بازرگانانی بواری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل داواکارییان پێشکەشی نوسینگەی جەنابی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ کرد بۆ پێدانی کاتی زیاتر و گۆڕینی وادەی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێل بۆ هاوردە کردن لە (یەکی ئەیلول) بۆ ( یەکی تشرینی دووەم)، دوای دیراسەکردن، هەمواری رێنمایی ژمارە (١٤) ی ساڵی ٢٠٢٥ کرا و وادەی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێل بۆ ئەمساڵ کرایەوە یەکی تشرینی دووەم. بەم جۆرە بازرگانان و کاسبکارانی بواری هاوردە کردنی ئۆتۆمبێل تا ئەو ڕێکەوتە دەتوانن ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن.
وەزارەتی ناوخۆ بە گوێرەی هەمواری ئەو ڕێنماییە، هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ی راسپاردووە کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بە هۆی بارودۆخی شەڕەوە ئەو بازرگان و کاسبکارانی ئۆتۆمبێلیان کڕیووە و بارەکانیان لە رێگایە، کاتی زیاتریان هەبێت و توشی زیان نەبن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سلێمانی.. جادووگه‌رێك ده‌ستگیر كرا

سەڵاح

نتانیاهو : ئەمریکا پارێزەری ئازادییە لە جیهاندا

گوران

نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەرەو قۆناغێکی بەهێزتر دەبەین

سەڵاح