zagros news agency

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هێرشە درۆنییەکان شەرمەزار دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هێرشە درۆنییەکانی شەرمەزار کرد .

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێگەیشت .

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی بۆ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پەیوەندیی و پشتیوانیی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی محسن ئامێدی دەکات

دڵشاد

پسووڵەی 50,000 هاوبەشی ڕووناکی دەخرێتە ناو داشکاندنی 50%

گوران

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان: تاران بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان داوای نێوەندگیریی لە قەتەر و عومان کردووە

یاسین