zagros news agency

ئومێد خۆشناو: بەشەبەنزینی حکومی بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و دابینکردنی پێداویستیی شۆفێران، بڕیاری زیادکردنی بەشەبەنزینی حکومیی پاڵپشتیکراوی پارێزگاکەیان داوە بۆ دوو هێندەی بڕی ئێستای.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێکارە بۆ سووککردنی بارگرانی سەر شۆفێران و چارەسەرکردنی ئۆتۆمبێلە درێژەکانی بەنزینخانەکان گیراوەتە بەر. بەپێی بڕیارەکە، سوتەمەنیی زیاتر ڕەوانەی بەنزینخانە حکومی و پاڵپشتیکراوەکان دەکرێت تاوەکو پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان بەبێ ئاستەنگ دابین بکرێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمیی بڕی بەنزینی حکومی، قەرەباڵخییەکی زۆر لەبەردەم بەنزینخانەکان دروست ببێت و هاووڵاتییان داوای چارەسەری بەپەلەیان دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات

سەڵاح

تورکیا لەبەرامبەر نەوتدا کونتروڵی پڕۆژەکانی ئاوی عێراق دەکات

سەڵاح

هاتوچۆی سۆران: ئەو دەنگۆیەی باس لە پێدانی 10٪ـی پارەی سزاکان بە کارمەندانی هاتوچۆ دەکات دوورە لە ڕاستییەوە

سەڵاح