zagros news agency

لە کۆریای باشوور ژمارەی بەساڵاچووانی سەروو 100 ساڵ سێ هێندە زیادی کردووە

 

ئەمڕۆ شەممە، داتای فەرمیی نوێ ئاشکرای دەکەن، ژمارەی هاووڵاتییانی کۆریای باشوور کە تەمەنیان گەیشتووەتە 100 ساڵ یان زیاتر، لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا بە نزیکەی سێ هێندە زیادی کردووە. بەرەوپێشچوونی کوالێتیی چاودێریی پزیشکی و بەرزبوونەوەی ئاستی ژیان، هۆکاری سەرەکیی ئەم گۆڕانکارییەن.

وەزارەتی داتا و ئاماری کۆریای باشوور رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرووی سەد ساڵە تاوەکو 1ـی تشرینی دووەمی 2025 گەیشتووەتە 8,604 کەس، لە کاتێکدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2015ـدا 3,159 کەس بووە.

بەگوێرەی داتاکان، رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەد ساڵ تێپەڕیوە بۆ هەر 100 هەزار کەس لە کۆی دانیشتووان، لە ساڵی 2025 گەیشتووەتە 17.3 کەس، ئەمە لە کاتێکدا دەیەی رابردوو ئەو رێژەیە 10.9 کەس بووە.

لە کۆی گشتیی ئەو کەسانە، 1,428 کەسیان پیاون و بەمەش 16.6%ـی تەمەن سەرووی سەد ساڵانیان پێکهێناوە.

لە ئاستی ناوچەکانیشدا، هەرێمی کیۆنغگی بە تۆمارکردنی 2,052 کەسی تەمەن سەرووی سەد ساڵ لە پلەی یەکەمی لیستەکەدایە. دوای ئەو، سێئول بە 1,268 کەس و هەرێمی کیۆنگسانگی باکوور بە 559 کەس لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.

داتاکان ئەوەشیان روونیکردەوە، یەکێک لە هەر پێنج کەسێک کە تەمەنی گەیشتووەتە سەد ساڵ یان زیاتر، بە تەنیا دەژی.

هەواڵی پەیوەندیدار

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر به‌شداری پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌خاته‌روو

یاسین

دارچین بەهاراتێکه بە توانایەکی چارەسەرکاریی زۆرەوە

یاسین

سەرۆککۆماری ئێران ڕەخنە لە پۆلیسی ئەم وڵاتە دەگرێت

سەڵاح