zagros news agency

نهێنی دیکە لەبارەی مردنی مارلین مونرۆ ئاشکرا دەکرێن

دۆزینەوەی تەرمی ئەکتەری ئەمریکی مارلین مونرۆ لە 4ی ئابی 1962 لە ماڵەکەی خۆی لە شاری لۆس ئەنجلۆس، کۆمەڵێک پرسیار و گومانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا کە تاوەکو ئێستاش تاووتوێ دەکرێن.

بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادوەری، پشکنینە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئاستێکی خۆکوژی لە دەرمانی هێورکەرەوە لە جەستەی ئەم ئەکتەرەدا دۆزراوەتەوە.

پزیشکی دادوەری توماس نۆگوچی روونی کردەوە، هیچ شوێنەوارێکی دەرزی لە جەستەی مونرو نەدۆزراوەتەوە، بەڵام برینی نوێ لە خوارەوەی پشتی هەبووە.

پزیشکی دادوەری لەو بڕوایەدایە، نەبوونی حەبی خەو لە گەدەی مونرۆ جێگەی تێڕامانە و گومانەکان زیاد دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، لێکۆڵینەوە دەروونییەکان بەردەوام ئاماژە بەوە دەکەن، مونرۆ تووشی خەمۆکی و نەخۆشیی دەروونی بووە و پێشتریش هەوڵی خۆکوژیدانی داوە.

ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان بڕیاری دا، هۆکاری گیانسپاردنی ئەم ئەکتەرە تەنیا خۆکوژییەکی ئەگەری بووە.

لە 1982دا دۆسییەی ئەم ڕووداوە دووبارە کرایەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نوێ بۆ سەلماندنی تاوان بەدەست نەهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی وەیسی ئاخر سەعید شێروانی دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ زیاتر لە 82 دۆلار بەرزبووەوە

یاسین