zagros news agency

مان سیتی بە ڕیمۆنتادایەک توانی سێ خاڵی گرنگ لە چنگی بۆرنمۆس دەربێنێت

لەگەڕی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەرلیگ،یانەی لەبەردەم هاندەرانی لەنێو یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی بۆرنمۆسی کرد،لەسەرەتای یارییەکەوە هەردوو تیپ هەوڵی تەواوی خۆیاندا بۆتۆماری گۆڵ تائەوەی مارکۆس تاڤێرنەر توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ بۆرنمۆس لەخولەکی 26 تۆمار بکات و گێمی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا سیتی بەردەوام هێرشی دەکردە سەر گۆڵی یانەی میوان،بەڵام ڕێگرییەکانی بۆرنمۆس سەرکەوتوو دەبوون لەبەردەم هێرشبەرانی خاوەن ماڵ،یارییەکە بەرەو کۆتایی کاتی یاسایی خۆی دەچوو،بەڵام مان سیتی لەڕێگەی مارک گێی توانی گۆڵی یەکەم و بەرامبەر تۆمار بکات،دوای ئەو گۆڵە مان سیتی بووە تۆپەڵێک ئاگر لەیاریگا و یۆشکۆ ڤاردیۆلی کڕواتی توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی مانچێستەر سیتی بنووسێتەوە و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتایی هات.

بەو ئەنجامە مانچێستەر سیتی توانی سێ خاڵی گرنگ لەیەکەم گەڕی خولەکە بەردەست بهێنێت و خۆی لە پلەکانی ڕیزبەندی پێشەوە جێگیر بکات،هەرچی یانەی بۆرنمۆسە بەو شکستە کەوتە دواوەی پلەکانی ڕیزبەندی و لەیەکەم یاری یەکەم شکستی دووچار بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر ڕکابەری نییە و ڕاگرتنی ئەستەمە

یاسین

ئەرجەنتین دوای یارییەکی دراماتیکی توانی سەرکەوێتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال

sarkar