zagros news agency

پردێکی نموونەیی و جیاواز و یەکەم جارە لە دوو سایدی هەولێر کۆیە دروست دەکرێت

 

پرۆژەی دوو سایدی هەولێر کۆیە کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ژێر فەرمان و چاودێری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریم کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت.

پرۆژەکە لەگەڵ ئەوەی کە دیزاینێکی جیاوازی هەیە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئەندازەیی تێدا جێگیر کراوە، کۆمەڵێک پرد و ئاوبەری تێدایە. بەڵام لە ئاوڕێژی بەنداوی دێگەڵە و لە نزیک گوندی کانی دەربەند پردی شۆڕش دروست دەکرێت کە لەم شێوە پردە بۆ یەکەم جارە لە کوردستان و عێراقیش دروست دەکرێت، بەشێوەیەک پردەکە درێژییەکەی ٢٥٠ مەترە، بە شێوەی دووسایدی ڕێگاکە، دروست دەکرێت کە هەر سایدێکی سێ ڕێڕەوی هەیە، بەرزی پردەکە لە ڕووی لە زەوییەوە تا شوێنی یەکگرتنەوەی پایەکان ٤٨ مەترە و نێوانی دوو لە پایەکانیش نزیکەی ٨٠ مەترە. کە ئەمە یەکەم جارە لەم جۆرە بەرزییە لە کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت.

ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کە کۆمپانیای ئەوزانە دەستی کردووە بە لێدانی پایاڵەکان کە لە شێوەی خۆیدا پردێکی تێکەڵەیە لە نێوانی کۆنکرێت و ئاسن، پایەکانی ئەم پردە کۆنکرێت دەبێ و ڕایەڵەکانی سەرەوەشی ئاسن دەبێت. دیزاینێکی جیاوازی بۆ کراوە کە

لە هەمان کاتیشدا بە شێوەی گشتی، ئێستا کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر – کۆیە بە شێوەیەکی گەرموگوڕ و ئێجگار فراوان بەردەوامە. بە شێوەیەک کارکردن لە پڕۆژەکەدا گەیشتووەتە 30 کیلۆمەتر و تا ئێستاش 22 کیلۆمەتر لە شەقامەکە قیر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیران ڕاپەڕاندنی کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە حوسێن عەوادی دەسپێرێت

یاسین

گوتەبێژی ‎ بنکەی لالش: بە پرۆژەی باشتر خزمەتی جڤاکی ئێزدی دەکەین‎

گوران

به‌ وێنه‌… هه‌ڵگرتنی ریكلام و تابلۆ نایاساییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێر

سەڵاح