zagros news agency

عێراقییەکان گەورەترین کریاریی موڵکن لە تورکیا 

 

هاووڵاتییانی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2026ـدا 691 موڵکیان لە تورکیا کڕیوە. بەپێی داتاکانی دەزگای ئاماری تورکیا، ئەو ژمارەیە لە 663 خانوو و 28 موڵکی بازرگانی پێکهاتوون.

 

بەگوێرەی ئەو داتایانەی بڵاوکراوەتەوە، رێژەی کڕینی خانوو لەلایەن عێراقییەکانەوە بەم شێوەیە بووە، لە کانوونی دووەم 106 خانوو، شوبات 74 خانوو، ئادار 80 خانوو، نیسان 66 خانوو، ئایار 95 خانوو، حوزەیران 98 خانوو و لە تەممووزدا بۆ 144 خانوو بەرزبووەتەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتووە، لە کانوونی دووەمدا 5 موڵکی بازرگانی، شوبات 5، ئادار 3، نیسان 2، ئایار یەک موڵک، حوزەیران 4 و لە تەممووزدا 8 موڵکی بازرگانی لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقەوە کڕدراون. بەمەش کۆی گشتیی موڵکە بازرگانییەکان لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵدا گەیشتووەتە 28 موڵک.

 

ئەو ئامارانە نیشاندەری بەردەوامیی گرنگیدانی هاووڵاتییانی عێراقی بە بازاڕی موڵک و ماڵ لە تورکیا، چ بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون بێت یان وەبەرهێنان. عێراق لەو ماوەیەدا لەنێو ئەو نەتەوانەدا ماوەتەوە کە زۆرترین چالاکییان لە کڕینی موڵک لەلایەن بیانییەکانەوە لە تورکیا هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسیی : شەپۆلێکی گەرمای بەتین شارەکانی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین

سەرۆک وەزایرنی پێشوتری ئیسرائیل: ئیسرائیل ناتوانێت بەتەنیا ئێران بڕووخێنێت

سەڵاح

بەرشەلۆنە چاوی لە پلەی یەکەمی چامپیۆنزلیگە

یاسین