zagros news agency

پێشخستنی کاتژمێر لە بەهاردا کاریگەری لەسەر تەندروستیی چاو دادەنێت

گۆڕانکاریی وەرزی لە کاتژمێردا دەبێتە هۆی تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجیی لەش کە خەو، دەردانی هۆڕمۆنەکان و چالاکییەکانی لەش ڕێک دەخات.
توێژینەوەیەکی نوێی ناوەندی «نۆرس‌وێستەرن مێدیسن» (Northwestern Medicine) ئاشکرای کرد، پێشخستنی کاتژمێر لە وەرزی بەهاردا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەماری تۆڕی چاو بە رێژەی نزیکەی لەسەدا ٣٠. توێژەران بە پشکنینی داتاکانی تەندروستیی زیاتر لە ١٨ ملیۆن کەس لە ئەمریکا تێبینیی ئەوەیان کرد کە گەڕاندنەوەی کاتژمێر لە پاییزدا بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی دابەزینی مەترسیی ئەم نەخۆشییانە بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ تا ٤٠.
دکتۆر ڕۆکسانا میرزا، مامۆستای زانکۆی نۆرس‌وێستەرن گوتی: «توێژینەوەکەمان دەری دەخات یەک کاتژمێر خەوی زیاتر دەتوانێت ڕۆڵی پارێزەر بەرانبەر مەترسیی نەخۆشییەکان بگێڕێت. تەنانەت یەک کاتژمێر گۆڕانکاریش کاریگەری لەسەر تەندروستی دادەنێت.»
دکتۆر کایل چان گوتی: «یەک کاتژمێر خەوی کەمتر و تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجی دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی هەوکردن و تێکچوونی مێتابۆلیزم.» ئەم لێکۆڵینەوەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت کاریگەرییەکانی گۆڕانی کات لە سەرانسەری جیهاندا بە وردی لەبەرچاو بگیرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە وەزیری بازرگانیی عێراق دەكات

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین