zagros news agency

لە ئەزموونی ژاپۆنەوە بۆ داهاتووی عێراق و کوردستان: بونیادنانی مرۆڤ و داهاتووێکی پڕشنگدار

نووسینی: د. سیروان عەبدوڵڵا ئیسماعیل

پەرلەمانتار و ئەمینداری گشتیی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ژاپۆن بۆ من تەنها ئەو وڵاتە نییە کە لە ڕێگەی کتێب و ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکانەوە ناسیبێتم، بەڵکو لە ڕێگەی ئەزموونێکی مەیدانی زیاتر لە پێنج سەردانەوە بووە، کە لە بەشێکی زۆری گەشتەکانمان شەرەفی سەرۆکایەتیکردنی شاندێکی پەرلەمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم پێ سپێردرابو. لەو سەردانانەدا، چاومان بە سەرکردە سیاسی و پەرلەمانی و بەرپرسە ژاپۆنییەکان کەوت، و لە نزیکەوە ئاشنای ئەزموونی ئەو وڵاتە بووین کە توانی لە وێرانەی جەنگەوە هەستێتەوە و ببێتە یەکێك لە دیارترین هێزە ئابووری و زانستی و تەکنەلۆژییەکانی جیهان.

لە هەر سەردانێکیشدا بە هەمان پرسیارەوە دەگەڕامەوە: چۆن وڵاتێك کە لە جەنگێکی وێرانکەر دەرچووە و سامانە سروشتییەکانی سنوورداربووە، توانیویەتی مرۆڤەکانی خۆی بکاتە گەورەترین سامانی وڵاتەکەی؟

بەڵام سەردانەکانم و بەدواداچوونی دواترم بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کە کۆمەڵگەی ژاپۆنی بەخۆیەوە دەبینێت، گەیاندمی بە ڕاستییەکی تر ئەمیش «تەنانەت سەرکەوتووترین ئەزموونەکانیش لە کەموکوڕی پارێزراو نین،» هەروەها مۆدێرنەش ئەگەر هاوسەنگیی خۆی لە نێوان ئابووری، مرۆڤ و خێزاندا لەدەست بدات، دەتوانێت قەیرانگەلێك بەرهەم بهێنێت کە تەکنەلۆژیا بە تەنیا ناتوانێت چارەسەریان بکات.

لێرەشدا گرنگیی ئەزموونی ژاپۆن بۆ ئێمە لە عێراق و کوردستان دەردەکەوێت: کە لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی، و لەو ئاڵنگارییانەشی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، فێربین.

(مرۆڤ پێش دامەزراوە)

هەرکەسێک سەردانی ژاپۆن بکات زوو تێدەگات کە هێزی ئەم وڵاتە تەنها لەسەر تەکنەلۆژیا نەوەستاوە.

سیستەم لەوێ تەنها یاسای نووسراو نییە، پاکوخاوێنی تەنها بەرپرسیارێتیی شارەوانی نییە، ڕێزگرتن لە کات ڕێکارێکی کارگێڕی نییە، و پاراستنی ماڵ و شوێنی گشتی دروشم نین؛ بەڵکو سیستەمێکی کولتوورییە کە لە خێزان و قوتابخانەوە دەست پێدەکات، و دواتر دەگۆڕێت بۆ ڕەفتارێکی کۆمەڵایەتی و دامەزراوەیی.

یەکێك لە گرنگترین شتەکان کە لە ژاپۆنەوە فێری بووم ئەوەیە کە دەوڵەتی مۆدێرن تەنها بە چیمەنتۆ و ئاسن دروست ناکرێت، بەڵکو بە بونیادنانی مرۆڤێك دروست دەکرێت کە ماف و ئەرکەکانی خۆی پێکەوە دەزانێت.

دەوڵەت دەتوانێت جوانترین ڕێگاوبان و پرد و فڕۆکەخانە دروست بکات، بەڵام ئەگەر کولتووری ڕێزگرتن لە یاسا و کار و بەرژەوەندیی گشتی لە ناخ و هزری مرۆڤدا بونیاد نەنێت، لەوانەیە ژێرخانەکە پێشبکەوێت، بەڵام کۆمەڵگە لە پاراستن و بەردەوامیدان بەو پێشکەوتنە بێتوانا دەبێت.

گفتوگۆیەك لە ژاپۆن کە هەرگیز لەیادم ناچێت .

لە یەکێك لە سەردانە پەرلەمانییەکانماندا، و لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسان و پەرلەمانتارانی ژاپۆنیدا، یەکێ لە پەرلەمانتارەکان -کە پزیشک بوو- باسی پرسێکی کرد کە تا ئەمڕۆش لە مێشکمدا ماوەتەوە.

ناوەڕۆکی قسەکانی ئەوە بوو کە ژاپۆن ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی ستراتیژی بۆتەوە کە بریتییە لە دابەزینی ڕێژەی هاوسەرگیرت و لەدایکبوون و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەساڵاچووان، هەروەها دەبێت دەوڵەت هەر لەو کاتەوە لێکۆڵینەوەی زانستی و جیددی  لە شێوەی کۆمەڵگەی ژاپۆنی لە دەیەکانی داهاتوودا بکات، و ئەو سیاسەتانە دابڕێژێت کە ڕێگری بکەن لەوەی پیربوون و پاشەکشەی دانیشتووان ببنە هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی وڵات.

ئەوەی بۆ من جێگەی سەرنج و تێڕامان بوو تەنها کێشەکە نەبوو، بەڵکو شێوازی بیرکردنەوەکە بوو لێی !

ئەوان باسیان لە ساڵی ٢٠٥٠ دەکرد، هەروەها باسی کۆمەڵگەیەك کە هێشتا بەشێکی زۆر لە تاکەکانی لەدایک نەبوون. قسەکردنەکە لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوو یان حکومەت کە دوای چەند ساڵێک دەگۆڕێت نەبوو، بەڵکو لەسەر ژاپۆن بوو دوای چەند دەیەیەکی تر.

دوای چەندین ساڵ لەو دیدارە، وتارێکی دکتۆر عەزیز ڕەباح، سیاسەتمەدار و ئەکادیمیستی مغربی ناسراوم خوێندەوە، کە تێیدا باسی هەندێك لە ئاڵنگارییە کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافییەکانی ژاپۆنی کردبوو، ئەمەش منی بردەوە بۆ ئەو گفتوگۆیە و هانیدام بۆ بەدواداچوونی ئەو کارانەی کە دەوڵەتی ژاپۆنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە کردوویەتی.

بۆم دەرکەوت کە ژاپۆن ڕووی لە کۆمەڵێك سیاسەت کردووە، لەوانە پشتگیریکردنی خێزان و منداڵی، باشترکردنی هاوسەنگی لە نێوان کار و ژیانی خێزانیدا، سوودوەرگرتن لە شارەزایی بەساڵاچووان و هێشتنەوەیان بە چالاکی لە کۆمەڵگە و بازاڕی کاردا، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ڕۆبۆت لە چاودێری و خزمەتگوزارییەکاندا، بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان نەوەکان، و سوودوەرگرتن بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر لە دەستی کاری بیانی.

لێرەشدا یەکێك لە گرنگترین جیاوازییەکان لە چەمکی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بەرجەستە دەبێت . دەوڵەتی ڕاستەقینە تەنها بیر لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناکاتەوە، بەڵکو بیر لە نەوەکانی داهاتوو دەکاتەوە.

ئەی عێراق و کوردستان چۆن؟

ئێمە بەشێکی زۆر لە وزە و سامانمان لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئەمڕۆدا بەفیڕۆ دەدەین، لە کاتێکدا ئەو دەوڵەتانەی کە بە شێوەیەکی ستراتیژی بیردەکەنەوە هەر لە ئێستاوە دەپرسن: دوای بیست، سی، یان پەنجا ساڵی تر چی ڕوودەدات؟

خوێندنی منداڵەکانمان چۆن دەبێت؟ کام کار و پیشانە نامێنن و چ پیشەیەکی نوێ سەرهەڵدەدەن؟ چی لە ئاو دەمێنێتەوە؟ ئابووریی ئێمە لە دوای نەوت چۆن دەبێت؟ زیرەکیی دەستکرد چۆن بازاڕی کار دەگۆڕێت؟ شێوەی خێزان و کۆمەڵگە و ژینگە لە ناوەڕاستی ئەم سەدەیەدا چۆن دەبێت؟

ئەمانە پرسیاری خۆشگوزەرانیی فیکری نین، بەڵکو ئەو پرسیارانەن کە پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەیی و داهاتووی دەوڵەت و کۆمەڵگەوە هەیە.

لێرەدا جیاوازییەک دەردەکەوێت کە شایەنی تێڕامانە: ژاپۆن دەوڵەتێکی بەهێز و دامەزراوەی پێشکەوتوو و ئابووری و تەکنەلۆژیا و پەروەردەیەکی پێشکەوتووی هەیە، بەڵام ڕووبەڕووی کەمبوونەوەیەکی بەردەوام دەبێتەوە لەو سەرچاوەیەی کە کارگەکان ناتوانن بەرهەمی بهێنن: ئەویش مرۆڤە.

بەڵام  عێراق و کوردستان، هێشتا خاوەنی کۆمەڵگەیەکی گەنج و هێزێکی مرۆیی گەورە و پەیوەندیی خێزانی و کۆمەڵایەتیی بەهێزین، بەڵام نەمانتوانیوە وەک پێویست ئەم وزەیە بکەینە سەرمایەیەکی مرۆیی بەرهەمدار و داهێنەر. زۆریی ژمارەی دانیشتووان بە تەنیا هێز نییە، هەروەها سامانی سروشتی بە تەنیا دەوڵەتێکی سەرکەوتوو دروست ناکات.

هێز لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ هاووڵاتییەکی فێرخواز، بەرهەمدار و بەرپرسیار؛ تاکێك کە ڕێز لە یاسا بگرێت، بەهای کات بزانێت، و باوەڕی وابێت کە سامانی گشتی موڵکی کۆمەڵگەیە، و کار و پۆست بەرپرسیارێتییە نەك ئیمتیازات !

نامانەوێت ئەزموونی ژاپۆن کۆپی بکەین

کاتێک بانگەشە بۆ سوودوەرگرتن لە هەژموونی ژاپۆن دەکەین، داوای کۆپیکردنی مۆدێلەکەی ناکەین، چونکە هەر کۆمەڵگەیەک مێژوو و کولتوور و بەهاکانی خۆی هەیە.

بەڵکو ژاپۆن وانەیەکی دوولایەنەمان پێشکەش دەکات، وانەیەك لە سەرکەوتن، و وانەیەك لە هۆشداریدا.

زانست و تەکنەلۆژیا و پابەندبوون و کوالێتی و ڕێزگرتن لە کات و هێزی دامەزراوە و پلاندانان بۆ داهاتووی لێوە وەردەگرین، لە هەمان کاتیشدا پارێزگاری لەو بەها خێزانی و هاوپشتی و پەیوەندییەی نێوان نەوەکان دەکەین کە کۆمەڵگەکەمان هەیەتی.

گۆشەگیری کۆمەڵایەتی، پاشەکشەی هاوسەرگیری و لەدایکبوون، و پیربوونی کۆمەڵگە، ئەوەمان بیردەخەنەوە کە سەرکەوتنی ئابووری ئەگەر لە مرۆڤ و کوالێتی ژیانی جیاببێتەوە، لەوانەیە تۆوی قەیرانەکانی داهاتوو لە هەناویدا هەڵبگرێت.

مەبەستمان ئەوە نییە کە لە نێوان ڕەسەنایەتی و مۆدێرنەدا یەکێکیان هەڵبژێرین،  بەڵکو ئامانجمان ئەوەیە کە شێوازی مۆدێرنەی خۆمان دروست بکەین.

«قوتابخانە پێش نەوت و سامانە سروشتی یەکان»

ئەگەر کەسێك لێم بپرسێت گرنگترین سامان کە لە ژاپۆن بینیت چی بوو؟ ناڵێم شەمەندەفەری خێرا یان کارگەکان یان ڕۆبۆتەکان، بەڵکو دەڵێم: ئەو مرۆڤەی کە دەتوانێت دروستیان بکات و بیانخاتە کار و بیانپارێزێت و گەشەیان پێ بدات.

ئەم مرۆڤەش بە ئامادەکراوی لەدایك نابێت ، بەڵکو خێزان و قوتابخانە و زانکۆ و کولتووری گشتی و دامەزراوەکانی دەوڵەت دروست و سازی دەکەن.

عێراق و کوردستان دەوڵەمەندن بە سامانی سروشتی، بەڵام داهاتووی گەلان لە سەدەی بیست و یەکەمدا بەو بڕە نەوتەی ژێر زەوی دیاری ناکرێت، هێندەی بەو جۆرە مرۆڤەی سەری دیاری دەکرێت.

بۆیە خەرجکردنی پارە بۆ پەروەردە تەنها بڕگەیەک نییە لە بودجەدا، بەڵکو وەبەرهێنانێکی سەروەری درێژخایەنە.

ئێمە پێویستمان بە قوتابخانەیەکە کە زانست و بیرکاری و زمان و تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد فێر بکات، و لە تەك مەمەشدا پێویستە سیستەم و پاکوخاوێنی و ڕێزگرتن لە کات و کاری هەرەوەزی و پاراستنی ماڵ و سامانی گشتی و لێبوردەیی و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و دسپلین فێر بکات.

عێراق و کوردستان لە ساڵی ٢٠٥٠

سوودوەرگرتنی ڕاستەقینە لە ئەزموونی ژاپۆن تەنها بە سەرسامبوون پێی نابێت، بەڵکو بە گۆڕینی وانەکان بۆ سیاسەت دەبێت.

پێموایە کە عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە دیدگایەکی ستراتیژی بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگە هەیە تا ساڵی ٢٠٥٠، کە تەمەنی حکومەتەکان و پارتەکان و خولەکانی هەڵبژاردن تێپەڕێنێت.

پێویستە ئەم دیدگایە چاکسازی لە پەروەردە، پشتگیریکردنی خێزان و منداڵان و گەنجان، لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکارییەکانی دانیشتووان، بەستنەوەی بازاڕی کار بە پێداویستییەکانی داهاتوو، وەبەرهێنان لە زیرەکی دەستکرد و ئابووریی مەعریفی، دانانی سیاسەتی بەردەوام بۆ ئاو و خۆراك و وزە، و بەهێزکردنی تەندروستیی دەروونی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و هاووڵاتیبوون بگرێتەوە.

هەروەها پێویستمان بە لایەنێکی زانستیی نیشتمانییە کە شارەزایانی بواری دانیشتووان، ئابووری، پەروەردە، کۆمەڵناسی، ژینگە، تەکنەلۆژیا و تەندروستی لەخۆبگرێت، کە ئەرکەکەی لێکۆڵینەوە بێت لە سیناریۆکانی عێراق و کوردستان لە ساڵی ٢٠٥٠دا، و دەرکردنی ڕاپۆرتی وەرزی بێت لەسەر مەترسی و دەرفەتەکانی داهاتوودا .

کەواتە ئەگەر ژاپۆن، بەو هەموو زانست و دامەزراوە و تەکنەلۆژیایەی کە هەیەتی، پلانی چەندین دەیەی داهاتوو دادەڕێژێت، ئەوا شیاوترە بۆ ئێمەش کە دەستپێبکەین پێش ئەوەی ئەو کێشانەی ئەمڕۆ دەکرێت بەڕێوەببرێن، سبەی ببنە قەیرانێك کە چارەسەرکردنیان سەخت بێت.

«لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکانەوە بۆ بەڕێوەبردن و سازاندنی داهاتوو»

کێشەکە لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەماندا نەبوونی سەرچاوە یان عەقڵ و توانا نییە، بەڵکو زاڵبوونی بیرکردنەوەی کورتخایەنە.

ڕەنگە سیاسەتمەدارێك دوای چوار ساڵ ویلایەتەکەی کۆتایی بێت، بەڵام قوتابخانەیەکی خراپ دەتوانێت کاریگەری لەسەر نەوەیەك بەتەواوی دروست بکات، سیاسەتێکی ئاوی هەڵەش دەتوانێت هەڕەشە لە ملیۆنان مرۆڤ بکات، و فەرامۆشکردنی گەنجانیش دەتوانێت ببێتە هۆی بێکاری، کۆچ، ماددە هۆشبەرەکان، توندوتیژی و لەدەستدانی هیوا.

لە بەرامبەریشدا، لەوانەیە بەرهەمی بڕیارێکی دروست لە بواری پەروەردەدا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەرنەکەوێت، بەڵام دەتوانێت داهاتووی وڵات بەتەواوی بگۆڕێت. وە ئەمەش جیاوازیی نێوان بەڕێوەبردنی دەسەڵات و بونیادنانی دەوڵەتە.

«پەیامێک لە ژاپۆنەوە بۆ عێراق و کوردستان»

دوای سەردانە بەردەوامەکانم بۆ ژاپۆن، و بە تێپەڕبوونی ساڵەکان گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی کە

«هیچ موعجیزەیەکی ژاپۆنی نییە کە لە مرۆڤی ژاپۆنی جیابێتەوە.»

ئەو شەمەندەفەرەی لە کاتی خۆیدا دەگات، لە پاشخانیدا کولتوورێك هەیە کە ڕێز لە خولەك دەگرێت، و ئەو شەقامە پاکەی دەیبینین لە پشتەوەی هاووڵاتییەکە کە دەزانێت شوێنی گشتی بەشێکە لە ماڵە گەورەکەی، و ئەو دامەزراوە سەرکەوتووەشی لە پشتەوەیە کە سیستەمێك بەرێوەی دەبات بەرپرسیارێتی دیاری دەکات و لەسەر بنەمای لێهاتوویی لێپرسینەوە و پاداشت دەکات.

لەبەر ئەوە، ئەو پرسیارەی کە دەبێت بیکەین ئەوە نییە: چۆن ببینە وڵاتێک وەک ژاپۆن؟

بەڵکو: چۆن مرۆڤی عێراقی و کوردی بونیاد بنێین کە توانای دروستکردنی ئەزموونە شارستانییە تایبەتەکەی خۆی هەبێت؟

ئێمە خاوەنی زەوی و سامان و مێژووین، و خاوەنی کۆمەڵگەیەکی گەنج و هێزێکی مرۆیی گەورە و بەهای خێزانی و کۆمەڵایەتین کە دەبێت بپارێزرێن. ئەوەی ئێمە پێویستمانە هاوردەکردنی مۆدێلێکی ئامادەکراو نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی درێژخایەنە کە مرۆڤ بگەڕێنێتەوە بۆ چەقی دەوڵەت و گەشەپێدان.

با لە ژاپۆنەوە ڕێزگرتن لە زانست و کار و دامەزراوە و کات و پلاندانان بۆ داهاتوو وەربگرین، وە لە ئاڵنگارییەکانیشیەوە هۆشدارییەکی پێشوەختە سەبارەت بە گرنگیی پاراستنی خێزان و هاوسەنگیی مرۆیی و کۆمەڵایەتی وەربگرین.

با هەر لە ئێستاوە بەم پرسیارە دەستپێبکەین:

دەمانەوێت عێراق و کوردستان لە ساڵی ٢٠٥٠ چۆن بێت؟ وە دەبێت ئەمڕۆ چی بکەین بۆ ئەوەی ئەو داهاتووە دروست بکەین؟

چونکە شارستانییەتەکان تەنها بەو ڕێگا و پرد و باڵەخانانە و دیواربەندانە بەردەوام نابن کە دروستیان دەکەن، بەڵکو بەو مرۆڤانەی کە دروستی دەکەن!

ئەمەش، بە بڕوای من، گەورەترین وانەیە کە لە ژاپۆنەوە بۆ عێراق و کوردستان فێری بووم ئەوەیە  (کە مرۆڤ بونیاد بنێین، وە داهاتوو ساز بکەین پێش ئەوەی لە دواڕۆژدا باج و تێچووی چاککردنەوەی زیاتر بێت لە دروستکردنی ئەمڕۆی.)

لەدایك نابێت ، بەڵکو خێزان و قوتابخانە و زانکۆ و کولتووری گشتی و دامەزراوەکانی دەوڵەت دروست و سازی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌ڵامێك بۆ بەرپرسی مەڵبەندی ٦ی سۆرانی یەکێتی

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ د. ئه‌ياد عه‌للاوى كرد

یاسین