zagros news agency

كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ زانی: بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای پێنجوێن ڕوویدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان/ بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەزانی، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لە ناوچەی پێنجوێن بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نێو ڕاگەیەندراوەکە، وردەکاریی بوومەلەرزەکە بەم شێوەیەیە:

  • گوڕی بوومەلەرزە: ۳.٦ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر.

  • کاتی ڕوودان: کاتژمێر ۱۰:٤۹:۳۷ی پێشنیوەڕۆی ڕێکەوتی ۲۰۲٦/۸/۲٦.

  • قوڵی بوومەلەرزە: ۱۲ کیلۆمەتر لە ژێر ئاستی زەوی.

  • چەقی بوومەلەرزە: ۲۰ کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی قەزای پێنجوێنەوە دوور بووە.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە ئەگەرییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ و سوڵتانی عومان دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ دەکەن

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر دەكات

یاسین

سێ کەس تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون

سەڵاح