zagros news agency

بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو لە پاریس سان جێرمان بۆ عوسمان دێمبێلی

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئاشکرای کرد کە بە هەماهەنگیی تەواوی نێوان دەستەی هونەری بە سەرپەرشتیی لویس ئێنریکی و کارگێڕیی وەرزشیی یانەکە، بڕیار دراوە ماوەیەک پشووی زیادە ببەخشرێتە عوسمان دێمبێلی. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پاراستنی ئامادەییی جەستەییی یاریزانەکە و دوورخستنەوەیە لە هەر ماندووبوونێک لە سەرەتای وەرزی نوێدا.

​دێمبێلی پێشتر لە یاریی بەرامبەر ڕێن لە کۆتایی تایمی یەکەمدا بەهۆی پێکانەوە یاریگەی جێهێشتبوو، و هاوکات بەشداریی جامی جیهانیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا کردبوو، کە ئەمەش وایکردبوو پشووی پێویست وەرنەگرێت.

​سەبارەت بە ماوەی دابڕانەکە، کارگێڕیی یانەکە هاندەرانی دڵنیاکردەوە کە پشووەکەی ناوبراو زۆر ناخایەنێت و ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە تەواوی دەگەڕێتەوە ناو ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکە بۆ ئەوەی بۆ ئەرکە نوێیەکان ئامادە بێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بەئاسانی شکستی بە ڕۆمانیا هێنا

یاسین

سێلڤا لەبەردەم گەورەترین هەنگاوی ژیانی وەرزشیەتی

ahamd.luqman

یانەی هەولێر سزا درا

یاسین