ئۆڕکێسترای کوردستان لە ئامادەکارییەکاندایە بۆ سازکردنی نمایشێکی موزیکی، تێیدا کۆمەڵێک بەرهەمی موزیکی جیهانی و کوردی پێشکەش دەکات.
کۆنسێرتەکە بە ڕابەرایەتی مایسترۆ ماموکا ئالافیشڤیلی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر بەڕێوەبچێت.
ئەم چالاکییە هونەرییە بۆ سەرجەم هۆگرانی موزیک و هونەردۆستان کراوەیە و هاتن بۆ هەمووان بەخۆڕاییە.

