zagros news agency

لیڤەرپوول ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی برادلی بارکۆلا ئەنجام دەدات

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی برادلی بارکۆلای ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی پاریس سان جێرمان لە مێرکاتۆی هاوینەدا.

​بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو، لیڤەرپوول گەیشتووەتە ڕێککەوتنی زارەکی بە بڕی سەرەتایی سەد ملیۆن پاوەند کە لەگەڵ پاداشت و گۆڕانکارییەکانی تردا دەگاتە سەد و چل ملیۆن پاوەند.

​ئەم هەنگاوەی ڕێدز وەک بەشێک لە پلانی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هێڵی هێرشبردن و دابینکردنی شوێنگرەوەی شایستەیە بۆ محەمەد سەلاحی ئەستێرەی میسری کە دوای نۆ ساڵ درەوشانەوە ڕووی لە یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی کرد.

​بارکۆلای تەمەن بیست و سێ ساڵ کە توانای یاریکردنی لە باڵی ڕاست و چەپی هێرشبەریدا هەیە و بە خێرایی بەرز دەناسرێتەوە، لە ماوەی بیست و چوار سەعاتی داهاتوودا گرێبەستە فەرمییەکە ئیمزا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

فلیک؛یەماڵ دەبێتە باشترینی جیهان

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە نۆتینگهام دۆڕا

یاسین