سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی زەیدی، ئەمرۆ یەکشەممە 30-8-2026، پێشوازی لە بنەماڵەی دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا لە ناوچەی دۆرە کوژران و ڕایگەیاند، یاسا سەروەر دەبێت و تاوانباران بە سزای ڕەوای خۆیان دەگەن.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەکە لەگەڵ بنەماڵەی هەردوو کوژراوەکە، عەمید هشام محمد تەڵاع سەلمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمانەی بەغدای بەری کەرخ و ئەفسەر خالد عەباس لەفتە بەڕێوەچووە.
هەردوو ناوبراو لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکدا بۆ لادانی زێدەڕۆییەکان و سەپاندنی یاسا لە ناوچەی دۆرە کوژران.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە قوربانییەکان ڕووناککەرەوەی نیشتمانن و خێزانەکانیان جێگەی بایەخی تایبەتن.
جەختیشی کردەوە، دادپەروەری ڕێڕەوی خۆی وەردەگرێت و بکەرانی ڕووداوەکە بەپێی یاسا ڕووبەڕووی سزای دادپەروەرانە دەکرێنەوە.
لە کۆتاییدا، سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە دابینکردنی چاودێریی تەواو بۆ بنەماڵەی هەردوو قوربانیەکە، بەخشینی پلەیەکی سەربازی بەرزتر بە هەردووکیان، جێبەجێکردنی تەواوی پێداویستییەکانیان وەکو ڕێزلێنانێک بۆ قوربانیدانیان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیاندا.

