دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ دووشەممە،31-8-2026، سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە چۆڵکردنی بارەگاکانیان دەکەن لە پارێزگای ئەنبار، جەختی کردەوە، تەواوی بارەگا و هێزەکانیان بەپێی پلانە ئاسایشییە پەسەندکراوەکان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە ڕایگەیاند “ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی چۆڵکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بڵاو بوونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکیان بە واقیعەوە نییە.”
لەلایەن خۆیەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، قاسم موسلیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرتی ئەنباری حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: “هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرتی ئەنباری حەشد بەردەوامن لە ئاساییبەجێکردنی ئەرکە ئاسایشییەکانیان و ئەو بەرپرسیارێتییانەی پێیان سپێردراوە بە شێوەیەکی ئاسایی و لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان”، هەروەها جەختیشی کردەوە، “سەرجەم بارەگا و هێزەکان بەپێی پلانە ئاسایشییە پەسەندکراوەکان ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن.”

