ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێشبینی ده‌كرێت مۆڵه‌تی چه‌ك دانانی گروپه چه‌كداره‌كان درێژبكرێته‌وه و ئیستاش له‌به‌غداوه هه‌وڵده‌درێت یاسایه‌ك بۆ حه‌شدی شه‌عبی دابنرێت كه هێزه‌كه رێكبخرێته‌وه.
جوتیار سندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “مۆڵه‌تی چه‌ك دانانی گروچه چه‌كداره‌كان تا 30ی9ی ئه‌مساڵه به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ماوه‌یه درێژبكرێته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی، و ئێستاش له‌به‌غدا كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كرێت بۆ حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینی بیانگرێته‌وه تا له‌و رێگایه‌وه دوای چه‌ندساڵی دیكه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق رێكیان بخه‌نه‌وه و به‌شێكی زۆریان خانه‌نشین ده‌كرێن دواتر خۆی ئه‌م هێزه بوونی كه‌م ده‌بێته‌وه و نامێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: گروپه چه‌كداره له‌یاسا ده‌رچووه‌كان ئه‌وه‌ی چه‌ك دانه‌نێ به‌پێی یاسای 4ی تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

