zagros news agency

دوو وورچ بۆ سروشت و ژینگە گەڕێندرانەوە

 

دوو وورچى نێر و مێ لەناو سروشت و ژینگەى خۆیان ئازادکران و گەڕانەوە بۆ نێو ژینگەی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دوو ورچ لە ناحیەى گەرمک لە ناو خانویەکى چۆڵدا دەستى بەسەردا گیرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا دواتر لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سەید سادق و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادقەوە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشەکەیان و بە هاوکاری مەفرەزەیەکی ئاسایشی خورماڵ و نوێنەری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵەوە دواى پرس و ڕاوێژکردن و دڵنیابوونەوە توانرا هەردوو ورچەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ سروشتی خۆیان و ئازادکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕاشیدەگەیەنێت کە ئاسایش هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بوونە لە ڕوبەڕووبوونەوەی سەرپێچیکاران و پاراستنی سروشت و ژینگە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە پارێزگارانی هەولێر، دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیشتنە شاری وانی باکووری کوردستان

دڵشاد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێدەگات

یاسین

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکات

سەڵاح