zagros news agency

دوای کاروانێکی پڕ لە شانازی: لیۆنێل مێسی کۆتایی بە یاریکردنی نێودەوڵەتی هێنا

لە ڕاگەیەندراوێکی چاوەڕواننەکراودا، لیۆنێل مێسی لە ڕێکەوتی 31ی ئابی 2026 کۆتایی بە کاروانی نێودەوڵەتی خۆی هێنا کە ماوەی بیست ساڵی خایاند، و لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە سێ هۆکاری سەرەکی پشت ئەم بڕیارە مێژووییەی خستەڕوو.

هۆکاری یەکەمی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ دۆڕاندنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا، کە ئەم شکستە وای لە کاپتنە ئەرجەنتینییەکە کرد تەنها دوو ڕۆژ دوای ئەو یارییە و لە ڕێکەوتی 21ی تەمموزدا یەکەمین پەیامی ماڵئاوایی خۆی بنووسێت.

سەبارەت بە هۆکاری دووەم، کۆچی دوایی خۆرخی مێسی باوکی بوو کە کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر دەرونی هەبوو و بڕوای کاپتنەکەی بۆ بڵاوکردنەوەی بڕیارەکەی زیاتر کرد.

لە کۆتاییشدا، هۆکاری سێیەم و سەرەکی بریتی بوو لە هەستکردنی مێسی بەوەی کە تەواوی تواناکانی لە پێناوی وڵاتەکەیەکدا بەخشیوە و ئەرکەکەی بە تەواوی کۆتایی هاتووە، بەتایبەت دوای ئەوەی توانی مۆندیالی 2022 و کۆپا ئەمریکای ساڵانی 2021 و 2024 بەدەستبهێنێت، بەمەش دەیەوێت دەرگا لەبەردەم نەوەی داهاتوودا بکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگەیان بۆ خۆشبکات و شوێنەکەی بگرنەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن میونخ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

sarkar

یانەی کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت جواو گۆمێز بەرەو ڕیزەکانی بگوازێتەوە

ahamd.luqman

ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە شتیگن دڵخۆش دەکەن

یاسین