zagros news agency

ئازاری پشت یان ئانیشک؟ ڕەنگە زۆر خەریکی مۆبایلی


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئاڵوودەبوون بە یارییەکانی مۆبایل پەیوەندییەکی بەهێزی بە ئازارەکانی ئێسک و ماسولکەوە هەیە؛ بەپێی توێژینەوەکە، ئەو خوێندکارانەی ئاڵوودەی یاریی مۆبایلن، سێ ئەوەندە زیاتر تووشی ئازاری مل و چهار ئەوەندە زیاتر تووشی ئازاری ئەنیشک دەبن.
مەتەرسییە جەستەیییەکانی یاریی مۆبایل:
بەپێی توێژینەوەیەک، یاریی بەردەوام بە مۆبایل زیانی جەستەیی ڕاستەوخۆ دەگەیەنێتە گەنجان و بەستراوەتەوە بە زیادبوونی بەرچاوی ئازار لە ناوچەکانی مل، بەشی سەرەوەی پشت، ئەنیشک و مەچەکی دەستدا.
توێژەران جەخت دەکەنەوە کە کەمێک دانانی پشوو و کەمکردنەوەی دانەواندنی مل لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی تەندروستیی جەستەیی و خۆشگوزەرانیی دیجیتاڵیدا هەیە.
ئاماری توێژینەوەکە لەسەر خوێندکارانی پزیشکی:
توێژینەوەکە لە ڕێگەی ڕاپرسییەکەوە بۆ ٣٦٤ خوێندکاری پزیشکی لە زانکۆکانی ئوردن ئەنجام دراوە.
نزیکەی ٩٪ی خوێندکاران (٣٤ کەس) پێوەرەکانی ئاڵوودەبوون بە یاریی مۆبایلیان تێدا بووە.
بەراوردی ڕێژەی ئازار لە نێوان ئاڵوودەبووان و کەسانی ئاساییدا:
ئازاری مل: ٨٥.٣٪ لە نێوان ئاڵوودەبووان، لە بەرامبەر ٦٥٪ لە نێوان کەسانی ئاسایی.
ئازاری سەرەوەی پشت: ٦٤.٧٪ لە نێوان ئاڵوودەبووان، لە بەرامبەر ٥٥٪ لە نێوان کەسانی ئاسایی.
ئازاری ئەنیشک: ٤١.٢٪ لە نێوان ئاڵوودەبووان، لە بەرامبەر ١٢.٥٪ لە نێوان کەسانی ئاسایی (زیاتر لە ٣ ئەوەندە).
ئازاری مەچەک و دەست: ٤١.٢٪ لە نێوان ئاڵوودەبووان، لە بەرامبەر ٣٤٪ لە نێوان کەسانی ئاسایی.
تێکچوونی چالاکییە ڕۆژانەیییەکان و ڕێنماییەکان:
توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئەم ئازارانە ڕێگرییان لە چالاکییە ڕۆژانەیییەکانی خوێندکاران دروست کردووە، لەوانەش خوێندن و سەرقاڵییەکانی تر، و هەندێکیان ناچار بوون سەردانی پزیشک بوبکەن.
بڕینی ماوەی درێژی یاریی و گرتنی مۆبایل بە شێوازی نەگونجاو، زیانی گەورەی ئەڕگۆنۆمی (Ergonomic) دروست دەکات.
توێژەران داوا دەکەن هۆشیاریی تەندروستیی دیجیتاڵی بەرز بکرێتەوە، و زانکۆکان ڕێنمایی تایبەت بە پشوودان، گرتنی دروستی ئامێرەکان و ڕاهێنانی ڕاستڕاگرتنی جەستە بخەنە ناو بەرنامە تەندروستییەکانی خوێندکارانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی

سەڵاح

‎ڕووسیا هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا لە ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە ئێران

سەڵاح

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح