zagros news agency

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

 

بۆ سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن (بە تایبەت پلاتفۆرمی تیکتۆک) کە لە ڕێگەی دەرکەوتن و لایڤەوە مامەڵە دەکەن؛
بە مەبەستی پاراستنی دابونەریت و کەلتوری کۆمەڵایەتی، و ڕێگریکردن لە دیاردەی نەخوازراو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێنانی وشەی نەشیاو، جنێودان، سووکایەتیکردن بە یەکدی، یان بڵاوکردنەوەی وێنە و ناوەرۆکی نەگونجاو.
ئەم جۆرە ڕەفتارانە جگە لەوەی دژ بە بەهای کۆمەڵایەتین، دەبنە هۆی دروستبوونی چەندین کێشە و تاوان، بۆیە هەرکەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە.

لە هەمان کاتدا، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەينەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایڤ ئەنجام دەدەن، پێویستە لە ماوەی (١٥ ڕۆژ)دا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بکەن بە مەبەستی دروستکردنی دۆسيەی تایبەت و پڕکردنەوەی بەڵێننامە و وەرگرتنی ڕێنماییە فەرمییەکان. هەر کەسێک بە پێچەوانەوە پابەند نەبێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت لەبەرامبەر یاسادا.

ڕاگەياندنی بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

هەیبەت حەلبووسی به سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

یاسین

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح