دادوەرێکی فیدراڵی لە ویلایەتی دێلاوێر بڕیارێکی سەرەتایی دا لەسەر کێشەیەکی مافی براند (Trademark) لە نێوان کۆمپانیای Xی ئیلۆن مەسک و کۆمپانیایەکی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە ناوی Operation Bluebird.
کۆمپانیا نوێیەکە هەوڵیدابوو پلاتفۆرمێک بە ناوی Twitter.now ڕابگەیەنێت، بەپێی ئەو پاساوەی کە ئیلۆن مەسک ناوی تویتەری وازلێهێناوە و مافەکەی بەسەرچووە. دادگا بڕیاریدا کە X هێشتا مافی بەکارهێنانی ناوی Twitterی پارێزراوە و ڕێگەی بەو کۆمپانیا نوێیە نەدا ئەو ناوە بەکاربهێنێت.
دادوەرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیای X دەستبەرداری مافەکانی پەیوەندیدار بە وشەی Tweet و لۆگۆ کۆنەکەی باڵندە شینەکە بووە. بەهۆی ئەم بڕیارەوە، کۆمپانیا نوێیەکە ناوی پلاتفۆرمەکەی گۆڕی بۆ Tweet.app و دەتوانێت بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی وشەی Tweet و لۆگۆی باڵندەکە.

