zagros news agency

بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

 لە ڕووداوێکی هاتووچۆی هاوشێوەی کارەساتدا لەسەر ڕێگەی نێوان سنە – هەمەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ڕووداوەکە کاتێک ڕوویدا کە تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا پێکدادانی کردووە و لە ئەنجامدا تەقینەوەیەکی گەورە و ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتووەتەوە. بەهۆی توندی تەقینەوەکەوە، زیانی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکانی چواردەوری گەیشتووە و تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

کامالا هاریس، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار دەکات

یاسین

سبەی چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

یاسین