zagros news agency

دادگای ئەمریکا بەکارهێنانی ناوی Twitter لە ڕکابەرێکی X قەدەغە کرد 

 

دادوەرێکی فیدراڵی لە ویلایەتی دێلاوێر بڕیارێکی سەرەتایی دا لەسەر کێشەیەکی مافی براند (Trademark) لە نێوان کۆمپانیای Xی ئیلۆن مەسک و کۆمپانیایەکی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە ناوی Operation Bluebird.

کۆمپانیا نوێیەکە هەوڵیدابوو پلاتفۆرمێک بە ناوی Twitter.now ڕابگەیەنێت، بەپێی ئەو پاساوەی کە ئیلۆن مەسک ناوی تویتەری وازلێهێناوە و مافەکەی بەسەرچووە. دادگا بڕیاریدا کە X هێشتا مافی بەکارهێنانی ناوی Twitterی پارێزراوە و ڕێگەی بەو کۆمپانیا نوێیە نەدا ئەو ناوە بەکاربهێنێت.

دادوەرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیای X دەستبەرداری مافەکانی پەیوەندیدار بە وشەی Tweet و لۆگۆ کۆنەکەی باڵندە شینەکە بووە. بەهۆی ئەم بڕیارەوە، کۆمپانیا نوێیەکە ناوی پلاتفۆرمەکەی گۆڕی بۆ Tweet.app و دەتوانێت بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی وشەی Tweet و لۆگۆی باڵندەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چات جی پی تی مۆدێلێکی نوێی بۆ زیاد کرا

سەڵاح

کۆمپانیای Anthropic دوو مۆدێلی نوێی ژیری دەست کرد نمایش کرد

یاسین

لە هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنیدا داتای 16 ملیۆن کەس لە فەرەنسا هاککراوە

یاسین