zagros news agency

لە ماوەی 6 مانگدا 568 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە ئەنجام دراون

 

 

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی ستراتیجیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە لە 50 تەخت بۆ 100 تەخت زیاد کراوە و لە خزمەت هاووڵاتییاندایە.

ئەم پرۆژە تەندروستییە کە بووەتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی، توانیویەتی کێشەی نەبوونی ناوەندی پزیشکیی فریاگوزاری لە ناوچەکە چارەسەر بکات. پێشتر هاووڵاتییانی ڕانیە ناچاربوون بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە تەندروستییە لەناکاوەکان ڕوو لە پارێزگەکانی تر بکەن، لە ئێستادا دەڤەرەکە بۆ ئەم پێویستییانە بە تەواوی پشت بە تواناکانی خۆی دەبەستێت.

هەروەها بوونی تاقیگەیەکی پێشکەوتوو لەنێو نەخۆشخانەکەدا، وایکردووە تەواوی پشکنینە پێویستەکان بۆ نەخۆشان لە شوێنی خۆیدا ئەنجام بدرێن.

ئامارەکانی شەش مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەکە قەبارەی کارکردن و پێویستیی دەڤەرەکە بەم پرۆژەیە دەردەخەن، کە تێیدا 386 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر و 182 نەشتەرگەریی فریاگوزاری بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان ئەنجام دراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر … یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری منداڵان لە كوردستان به‌رێوه‌چوو

یاسین

رێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە

lana

بیبەری سەوز لەم نەخۆشیە دەتپارێزێ

lana