zagros news agency

کاروانێکی نوێی هاوکاری مرۆیی گەیشتە کەرتی غەزە

 

لەم هەفتەیەدا، پێنج کاروانی هاوکاریی مرۆییی ئیمارات گەیشتنە کەرتی غەزە. ئەو کاروانانە لە 66 بارهەڵگر پێکدێن و بڕی 533 تەن هاوکاریی مرۆیییان گواستووەتەوە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “فارس شەهم 3” و ئەو هەوڵە بەردەوامانەی ئیمارات دێت بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی فەڵەستین و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان.

کاروانەکان مادەی خۆراکی و کەلوپەلی نیشتەجێبوونیان تێدایە، کە یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان و بەهێزکردنی کاردانەوەی مرۆیی لەناو کەرتی غەزە.

تیمی ئۆپەراسیۆنی “فارس شەهم 3” لە رێگەی ناوەندی لۆجستیی هاوکارییە مرۆییەکانی ئیمارات لە عەریش، بەردەوامە لە ئامادەکردنی کاروانەکان. ئەم پرۆسەیە لە رێگەی سیستمێکی یەکگرتووەوە بەڕێوەدەچێت، کە قۆناخی وەرگرتن، پۆلێنکردن، ئامادەکردن و گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەزە لەخۆ دەگرێت، تا بەردەوامیی گەیشتنی هاوکارییەکان بە سوودمەندان مسۆگەر بکرێت.

ئەم کاروانانە بەشێکن لەو هەوڵە مرۆییانەی ئیمارات کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “فارس شەهم 3” بە شێوەیەکی رێکخراو جێبەجێ دەکرێن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئازاری فەڵەستینییەکان و وەڵامدانەوەی پێداویستییە مرۆییە بەپەلەکانیان.

ئۆپەراسیۆنی “فارس شەهم 3” جەختدەکاتەوە، ئیمارات هەوڵە مرۆیی و فریاگوزارییەکانی بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستینییەکان درێژە پێدەدات، کە ئەمەش رەنگدانەوەی بەها مرۆیی و هاوپشتی و بەرپرسیارێتییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانی به‌خوڕ و هه‌وره‌برووسكه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

سەڵاح

حکومەتی عێراق پێناسەی گومرگی نوێ دەسەپێنێت و چاودێری بازاڕ دەکات

یاسین