ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەشت.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوايی شێخ عەبدولواحید ئيبراهيم شێخ عەبدولسەلام بارزانى، براى گەورەی بنەماڵەی بارزانى دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتی کرد بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشییەکەی.

