شەوی دابەشکردنی خەڵاتەکانی “ئیمی بۆ هونەرە داهێنەرەکان ٢٠٢٦” چەندین سوپڕایزی گەورەی بەخۆیەوە بینی، بەوپێیەی هەردوو ئەستێرە باد بانی و سابرینا کارپێنتەر، یەکەمین خەڵاتی ئیمییان لە مێژووی هونەری خۆیاندا بەدەستهێنا.
بەرهەمی نمایشەکەی باد بانی لە “سوپەر بۆڵ” بووە خاوەنی گەورەترین سەرکەوتنی شەوەکە و ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد دوای ئەوەی توانی حەوت خەڵاتی ئیمی بباتەوە؛ لەوانەش خەڵاتی باشترین بەرنامەی تایبەتی ڕاستەوخۆ.
بەمەش ئەم نمایشە بووە خاوەنی زۆرترین خەڵاتی ئیمی لە مێژووی نمایشەکانی نێوان تایمەکانی سوپەر بۆڵدا.
لە لایەکی دیکەوە، گۆرانیبێژ سابرینا کارپێنتەر یەکەم خەڵاتی ئیمی خۆی بردەوە بۆ بەشداری و بەرهەمهێنانی بەرنامەی تایبەتی “The Muppet Show”.
ئەم خەڵاتانە بەردی بناغەیەکی دیکە بوون لە سەرکەوتنەکانی ئەم دوو هونەرمەندە لە گۆڕەپانی میدیایی و تەلەڤزیۆنی جیهانیدا، هاوکات لەگەڵ درەوشانەوەیان لە بواری موزیکدا، توانای خۆیان لە بەرهەمهێنان و بەرنامە گەورەکانی تەلەڤزیۆنیشدا سەلماند.

