فیلمی سینەمایی “Spider-Man: Brand New Day” بۆ هەفتەی شەشەم بەردەوامبوو لە پێشەنگی بۆکس ئۆفیسدا.
ئەم بەرهەمە لە پشووی جەژنی کرێکاراندا لە ئەمریکا 18 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و پێشبینی دەکرێت بگاتە 23 ملیۆن دۆلار.
کۆی داهاتی فیلمەکە لە ئەمریکای باکوور گەیشتە 923 ملیۆن دۆلار و نزیکبووەتەوە لە تێپەڕاندنی “Star Wars: The Force Awakens” بۆ ئەوەی ببێتە پڕداهاتترین فیلم لە مێژووی ئەمریکادا. لەسەر ئاستی جیهانیش داهاتی ئەم بەرهەمەی تۆم هۆلاند گەیشتە 2.4 ملیار دۆلار و پلەی سێیەمی گرتووە.
لە ریزبەندی دووەمدا فیلمی “The Odyssey” لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان هات، داهاتی هەفتانەی 13 ملیۆن دۆلار بوو و کۆی داهاتی جیهانیشی 1.56 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.
فیلمی “Coyote vs. Acme” لە پلەی سێیەمدا جێگیربوو. لە بەرامبەردا بەرهەمە نوێیەکان تووشی ئالنگاری بوونەوە، فیلمی “Fall 2: Deadpoint” تەنیا 2.3 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

