بەڕێزان / بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە
لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازەدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین؛ ئومێدەوارین بۆ لەمەودواش هەنگاوی باشتر بنێن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی کوردی بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتاندا بن
مایەی دەستخۆشییە کە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە لەو ماوەی تەمەنی کارکردنیدا، توانیویەتی بەرپرسانە ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێت و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی هاووڵاتییاندا بێت.
لەو دەرفەتەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە دووپات دەکەینەوە و هەمیشە بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

