zagros news agency

فەلەکناسان تەنێکی نامۆیان لە بۆشایی ئاسماندا دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە دوو نهێنیی گەردوونی ئاشکرا بکات

زانایانی فەلەکناسی بۆ یەکەمین جار لە بۆشایی ئاسماندا چەند تەنێکی نامۆ و نادیاریان دۆزیوەتەوە کە بە شێوازێکی تەواو جیاواز لە هەر تەنێکی پێشتر بینراو ڕەفتار دەکەن.
ئەم تەنانە بە شێوەیەکی نائاسایی تیشکی ئێكسی کەم‌ وزە، بەڵام لە هەمان کاتدا بڕێکی ئێجگار زۆر و چڕ لە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەردەدەن. توێژەران 84 دانە لەم تەنانەیان لە شەش گەلەئەستێرەی جیاوازدا دۆزیوەتەوە کە ناویان ناون سەرچاوەکانی تیشکی ئێكسی زۆر نەرم (hypersoft X-ray sources)، بۆ ئەمەش پشتیان بە زانیارییە تۆمارکراوەکانی ڕوانگەی “چاندرا”ی سەر بە ئاژانسی ناسا بەستووە.
زانایان دەڵێن ئەم تەنە نوێیانە لەوانەیە وەڵامی دوو پرسیاری دێرین و گرنگی فیزیای گەردوونی بدەنەوە؛ یەکەمیان: چارەنووسی هەندێک لە ئەستێرەکان چی لێ دێت کاتێک دەتەقنەوە (کە بە سوپەرنۆڤای جۆری Ia ناسراون)، دووەمیشیان: هۆکاری داماڵینی ئەلکترۆن لە گازی نێوان ئەستێرەکان لە بەشێک لە گەلەئەستێرەکاندا چییە.
مستەفا موحیبوڵڵا، لە زانکۆی ئەلەباما کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە، ڕایگەیاند: تا ئێستا ڕووبەڕووی کۆمەڵە تەنێک نەبووینەتەوە کە بەم جۆرە ڕەفتار بکەن. ئەم سەرچاوە نادیارانە لە ڕاستیدا لە پڕوزەترین تەنەکانی گەلەئەستێرەکانن و لەوانەیە لە یەک کاتدا دوو مەتەڵی گەورەی گەردوونی چارەسەر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ توندکردنی ڕێکارە کردارییەکان ئەنجامدرا

سەڵاح

بانکی ناوەندیی ئێران و چەند بانکی دیکەی ئەم وڵاتە هاک‌کراون

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح