zagros news agency

ڕۆناڵدۆ؛دەبێت هاندەرانی تەعاون سزا بدرێن لەسەر قسە گوتن بە جۆتا

 

دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەیاری نێوان یانەی ئەلهیلال و ئەلتەعاون هاندەرانی تەعاون چەندین جار قسەیان بە دیاگۆ جۆتای ئەستێرەی کۆچ کردوی پورتوگالی دەوت تەنها لەپێناو توڕە کردن و بێزار کردنی ڕۆبن نێڤێشی یاریزانی یانەی هیلال،کاردانەوەکان دوای ئەو ڕووداوە بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستی پێکرد و بەشێکی یاریزانان و هاندەرانی تۆپی پێ بەتوندی دژی ئەم ڕەفتارە وەستانەوە.

لەنوێترین کاردانەوەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە؛دەبێت ئەم هاندەرانە سزا بدرێن و لەیاریگاکان دووربخرێنەوە،چونکە ئەمە هیچ شێوەیەکی هاندانی تێدا نییە و سوکایەتی ئاشکرایە،دەبێت بەجدی لێکۆڵێنەوە بکرێت لەم بابەتە،چونکە تەنها ڕووداوێکی ئاسایی نییە،ئەم بابەتە تۆپی پێی تێپەڕاندوە و دەبێت سنوورێک دابندرێت.

شایەنی باسە دوای یارییەکە ڕۆبن نێڤێش هاتە بەردەمی میدیاکان و وتی؛هیوادارم هاندەرانی یانەی تەعان،کە چوونەوە ماڵەوە نوێژ نەکەن دوای ئەو کارەی کردنیان
ئەم قسانەی نێڤێش وەکو کاردانەوەیەک بوو،کە هەر کەسێک ئەم کارانە بکات دوورە لەهەموو بەهایەکی ئایینی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چێڵسی لەهەوڵی گواستنەوەی مایگنان ناوەستێـت

یاسین

سەرۆکی یانەی ناپۆلی دەیەوێت گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ بکاتەوە

یاسین

ئارتێتا: هێشتا زۆر شت هەیە دەبێت فێری ببین و تیپەکەمان تەواو تۆکمە نییە

ahamd.luqman