ئەمڕۆ سەر لەئێوارە کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریگای ڕیاز ئایر مێترۆ پۆلیتانۆ دەبێتە شانۆی دێربی مەدرید بە ڕووبەڕوو بوونەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 7ی لالیگای ئیسپانیا،کە هەموو جیهان چاو دەخەنە سەر ئەو یارییە و چاوڕوانی ڕووداوی گەورەی لێدەکرێ وەک هەمیشە.
ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەسەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و خاوەنی 5 بردنەوەیە،تاکە دۆڕانێکی هەیە لەخولەکە و لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی دەبیندرێت،بۆ ئەم یارییەش ئامادەکاری تەواو کراوە تائەوەی بە سێ خاڵ بێنە دەرەوە لەیاریگا،هەر یەکە لە ئێدر مێلیتاو و ڕۆدریگۆ و فێرلاند مێندی بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری ئەم یارییە بکەن،بەڵام سەرجەرم یاریزانەکانی دیکە بەتەواوی ئامادەن بۆ قورسترین تاقیکردنەوەی ئەم وەرزەی تیپەکەیان.
هەرچی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا خاوەنی 4 بردنەوە و دۆڕانێک و بەرامبەر بوونێکە لە خولەکە و پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گرتووە،بردنەوەی ئەم یارییەش دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ یانەکە تاکو لەڕکابەری کردن بۆ نازناوی ئەم وەرزە زیاتر بچێتە پێشەوە و لەبارسای یەکەم دوور نەکەونەوە،بۆ ئەم یارییەش سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەن جگە لە باریۆس ڕیڤاس و سۆرلۆت،کە بەهۆی پێکانی ماسوولکەوە دابڕاون.
“سەرکار ڕێبوار”

