zagros news agency

گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لەپێکان نزیکە

لەنوێترین هەواڵی نێو ماڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد پزیشکانی یانەکە سەردانی ئیدێر مێلیتاوی بەرگریکارییان کردوە و دوای پێداچوونەوە و پشکنینی نوێ بۆیان دەرکەوتووە ئاستی پێشکەوتن و چاک بووەنەوەی زیاتر ڕۆیشتووە لەوەی چاوەڕێیان دەکرد.

مارکا ئاشکرای کردوە پزیشکەکان زۆر دڵخۆش بوونە و ئاماژەی بەیاریزانەکە داوە دەتوانێت بچێتە هۆڵی وەرزشی بۆ ئەنجامدانی هەندێک ڕاهێنانی تایبەت و لەماوەیەکی کورتدا دەگەڕێتەوە نێو ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان بەگوێرەی ئەو پلانەی دایانناوە.

مێلیتاو مانگی چواری ئەمساڵ بەهۆی هەبوونی پێکانێکی قورس لە بڕبڕەکانی پشتی ناچار بوو نەشتەرگەری بکات و لەمۆندیالیش نەیتوانی لەگەڵ بەڕازیل یاری بکات،بۆ ئەم وەرزەی بەتامەزرۆیی زۆرەوە ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوانی گەڕانەوەیەتی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی توندی هانسی فلیک بۆ یاریزانانی بەرشەلۆنە

ahamd.luqman

یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چاڤی بۆ ئەوەی شوێنی کۆمان بگرێتەوە

sarkar

سێلڤا لەبەردەم گەورەترین هەنگاوی ژیانی وەرزشیەتی

ahamd.luqman