دەستەی گەڕان و فریاگوزاریی ناوخۆیی لە ئەندۆنیسیا ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی و سەختیی کەشوهەواوە، پەیوەندی بە كهشتیهكی نەفەرهەڵگرەوە پچڕاوە کە ٢٤٣ سەرنشینی تێدایە، کاتێک لە نێوان شاری سورابایا و شارێکی دیکەی کەناراویدا لە گەشتدا بووە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئەندۆنیسیا (ئانتارا)، بەڕێوەبەری نووسینگەی گەڕان و فریاگوزاری لە شاری “بانجارماسین” ئاماژەی بەوە کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار کراونەتەوە لە پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کەشتیی “ڤیرگۆ ترانسپۆرت ٨” (Virgo Transport 8)، و دەستبەجێ تیمێکی ڕزگارکردن هاوڕێ لەگەڵ کەشتییەکی فریاگوزاریدا ڕەوانەی دواین شوێنی دەستنیشانکراوی كهشتییهكه کراون.
بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، كهشتییهكه لە بەندەری سورابایاوە بەڕێکەوتووە، بەڵام دواتر لە ئاوە هەرێمییەکاندا تووشی ڕەوشێکی کەشوهەوای زۆر دژوار بووەتەوە، بەو هۆیەوە پەیوەندی بە تاقمی کەشتییەکەوە نەماوە. لە ئێستاشدا تیمە مەیدانییەکان بەردەوامن لە کێوماڵکردنی ناوچەکە بە مەبەستی دۆزینەوەی کەشتییەکە و پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست بۆ سەرنشینەکانی.

