zagros news agency

دێزێربی؛ڕیچاڵسن بەهیچ شێوەیەک یاری ناکات

پەیتا پەیتا سەردەمی درەوشانەوەی ڕیچاڵسنی ئەستێرەی بەڕازیلی لەگەڵ یانەی تۆتنهام بەرەو کۆتایی دەچێت و یانەکە ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک بەرگری لە مانەوەی یاریزانەکە بکات تەنانەت کارگێڕی و ڕاهێنەری یانەکە بە ئاشکرا ئاماژەیان بەوە کردوە یاریزانە لەتیپەکە نامێنێت.

ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام وتی؛ لەهەر کاتێکدا بێت جامی کاراباو یان پرێمەلیگ ئەوا ڕیچاڵسن یاری ناکات،تەنانەت ئەگەر ئامادەش بێت بۆ یاری کردن،ئەمە ڕوونە و پێویست نییە جارێکی دیکە قسەی لەسەر بکرێتەوە.

ئەم لێدوانەی ڕاهێنەرەکەی تۆتنهام هەموو هیوایەکی مانەوەی ڕیچاڵسنی لە تۆتنهام کۆتایی پێهێنا و یاریزانەکە ئێستا لەسەردەمێکی پەرێشان و خراپ گوزەر دەکات لە کاروانی وەرزشی خۆی،کە لەڕابردوودا یانە زەبەلاحەکانی جیهان شەڕیان دەکرد بۆ گواستنەوەی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار لە بەڕازیل پەلکێشی دادگا دەکرێت

یاسین

ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوەی کۆرتوا دیاری دەکات

یاسین

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانی ده‌دات

یاسین