zagros news agency

ئەم خۆراکانە یارمەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاسنی خوێن دەدەن

کەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا، بەیەکێک لە کێشە تەندروستییە باوەکان دادەنرێت، جگە لە تەواوکەری ئاسن، کە لەلایەن پزیشکەوە دادەنرێت بۆ نەخۆش سیستمی خۆراکیش ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا هەیە.

بەپێی ماڵپەڕی Very well health، زیادکردنی هەندێک لە خۆراکەکان بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە یارمەتی بەرزکردنەوەی رێژەی ئاسن لە خوێندا دەدەن، بۆیە زۆر بەسوودە بەو ئەو کەسانەی بەدەست کەمی ئاسنەوە دەناڵێنن.

ئەم خۆراکانە یارمەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاسنی خوێن دەدەن

-جگەری مریشک و مانگا، بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسن دادەنرێن، هەروەها گۆستی سووریش بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی ئاسن دادەنرێت.

-نیسک، سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە و بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان دادەنرێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕێژەی ئاسن لە خوێنیاندا بەرزبێتەوە.

-سپێناخ و جەرجیر، سوودێکی زۆریان بۆ زیادبوونی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا هەیە.

-ناوکەکولەکە، بەشێوەیەکی گشتی چەرەساتەکان سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە و بۆ تەندروستی گرنگن، لەگەڵ ئەوەشدا ناوکەکولەکە دەوڵەمەندە بە ئاسن و بۆ ئەو کەسانە زۆر بەسوودە، کە کێشەی کەمی ئاسنیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەمی ڤیتامین B12 لەوانەیە نیشانەی ئەم نەخۆشییە بێت

lana

شەش سوودی ڤیتامین A بۆ راگرتنی تەندروستی جەستە

lana

هەفتەی خۆراکی تەندروستە بزانە رۆژانە چی بخۆیت باشە

lana