zagros news agency

دووپه‌رله‌مانتاری كۆتا به‌یان نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی گوندی “صوریا” بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

 

دووپه‌رله‌مانتاری كۆتایی مه‌سحی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێن: ساڵەوەگەڕی ٥٧ کۆمەڵکوژی گوندی “صوریا”مان بیر دەکەوێتەوە کە لەلایەن مەفرزەیەکی سوپای عێراق لە دژی گەلی بێتاوانی ئێمە، لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٦٩، ئەنجام درا و ٣٩ کەس شەهید بوون لە هاووڵاتیی کلدانی سریانی ئاشووری لە سەرووی هەموویانەوە قەشەی کڵێسا و ١٠ هاووڵاتی کورد.

به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌ی بۆ زاگرۆس نێدراوه‌ پەرلەمانتار د.جێمس حسدۆ هیدۆ و پەرلەمانتار رامی نووری شیاوس، له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا هاتووه‌: کۆمەڵکوژی “صوريا” یەکێکی دیکەیە لە زۆرداری و کوشتارانەی مێژووی هاوچەرخ بەرانبەر بە گەلی ئێمەی ئاشتیخوازدا کراوە، دوای کۆمەڵکوژی سەیفۆ و سیمێل، دوابەدوای تاوانی کوشتن و دەربەدەرکردنی گەلەکەمان لەناوچەکانی عێراق لەسەردەستی چەتە تەكفیرییەکان تا دەرکردنی بەکۆمەڵی گەلی ئاشتیخوازی ئێمە لە ناوچە مێژووییەکەی دەشتی نەینەوا، هەموو ئەو تاوانانە بەجۆرێک بوون بێتاوانەکان رووبارێک خۆێنیان دا بۆ دەستگرتن بە خاکی باب و باپیرانیان، خاکی مێژووییمان، وڵاتی نێوان دوو رووبارە.

ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو ئەمڕۆ؛ لە بەرانبەر بەرپرسیارێتییەکی مێژووییداین؛ داوای یەکبوون و یەک هەڵوێستیمان لێ دەکات وەک کڵێسا و حزبەکان و و پەرلەمانتاران وهەموو دامەزراوەکان، بەرپرسیارێتی بە بەڵگەکردنی ئەو تاوانانەی بەرانبەر بەگەلەکەمان کراوە بەبەدەستهێنانی بڕیار و داپێداننانی فەرمی، کارکردن لەسەر دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی لە شوێنی مێژوویی گەلەمان، لەژێر چەتری دەستوور و یاسا و بڕیارەکانی مافەکانمان دەستەبەر و پارێزگاری لە ناسنامەی ئایینی و نەتەوەییمان بکات.سەربەرزی بۆ شەهیدانی گەلەمان و هوموو شەهیدانی ئازادی لەکوردستان و عێراق و هەموو شوێنەکانی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

یاسین

مەحموود مەشهەدانی: هەرێمی كوردستان، بەر لە 2003، بەراورد بە ئێستە زۆر جیاوازە

سەڵاح

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

یاسین