zagros news agency

لە هەولێر یادی شەهیدانی کلدانی و 57ـەمین ساڵیادی کوشتاری گوندی سوریا بەرز ڕاگیرا

بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، پیاوانی ئاینی، کەسایەتییە مەسیحییەکان و دانیشتووانی عەنکاوە، لە هەولێری پایتەخت مەراسیمی رۆژی شەهیدانی کلدانی و 57ـەمین ساڵیادی کوشتاری گوندی سوریا بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە ئەمرۆ چوارشەممە، 16ی ئەیلوولی 2026، لە بەردەم کەنیسەی ماریوسف سازکرا؛ تێیدا یاد و بیرەوەریی قوربانیانی ئەو ڕووداوە مێژووییە نوێکرایەوە و بەشداربووان بۆ ماوەی پێنج خولەک بە بێدەنگی وەستان و ڕێز و نەمریان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کلدانی و قوربانیانی کوشتاری گوندی سوریا دووپات کردەوە.

لە میانەی بەڕێوەچوونی ئەم یادەدا، ئامادەبووان جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی یادەوەری و مێژووی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەیان بەوە دا کە هەولێر هەمیشە لانکەی بەهێزکردنی ڕۆحی هاوبەشی، پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاری کەین پەیامێکی بۆ یانەی چێڵسی نارد

یاسین

بۆچی هه‌میشه‌ یه‌كه‌م سێشه‌ممه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؟

سەڵاح

عەباس مەمەند : دروشمەكانی حزبەكانی تر لە ئیفلاسی سیاسیە

گوران