zagros news agency

ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەئامانجگرتنی مەککەی پیرۆز

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندترین شێوە سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەوڵی بەئامانجگرتنی مەککەی پیرۆز دەکات، کە ئەمەش هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی شانشینەکە و سەلامەتی مەدەنییان و زیارەتکارانی ماڵی خودا.
دووپاتی دەکەینەوە کە ئاسایش، سەقامگیری، سەروەری و پارێزراوی خاکەکەی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە، پێویستییەکی بنەرەتییە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، و هەر هێرشێک کە خاکەکەی بکاتە ئامانج یان مەدەنییان بخاتە مەترسییەوە، کارێکی رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە.
بەئامانجگرتنی مەککەی پیرۆز بەو پێگەیەی کە هەیەتی لە ڕووی ئاینی و ڕۆحی مەزن لە لایەن موسڵمانانی جیهانەوە، پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە و سووکایەتییە بە پیرۆزییەکان و هەڕەشەیە بۆ سەر سەلامەتی میوانانی خوای میهرەبان، و ئەمەش پێویستی بە سەرکۆنەکردنی ڕوون و توند هەیە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ شانشینی عەرەبستانی سعوودیە دەردەبڕێت بۆ پاراستنی ئاسایش، سەروەری، سەلامەتی هاوڵاتییانی، دانیشتووانی و میوانەکانی، و پشتگیری خۆی بۆ هەموو هەوڵەکان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش، ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دووپات دەکاتەوە.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە ناکۆکییەکان نابێت ببنە بیانوو بۆ بەئامانجگرتنی مەدەنییان، دامەزراوە مەدەنییەکان یان پیرۆزییە ئاینییەکان، و ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پیرۆزی شوێنە ئاینییەکان و پاراستنی مەدەنییان دەبێت وەک بنەمایەکی نەگۆڕ بمێننەوە کە نابێت پێشێل بکرێن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

دیدگای ستراتیژی کابینەی نۆیەم (حوکمڕانی مۆدێرن و ئابووری فرەچەشن)

گوران

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاوارەکانی سووریا پێوستیان بە 112 ملیۆن دۆلارە

سەڵاح

سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی نوێی كۆریای باشوور كرد

سەڵاح