zagros news agency

دوای سزادان یانەی هەولێر سزادرا هەرایەکی گەورە دەکەوێتە شەقامی وەرزشی شارەکە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەر لەئێوارە لێژەنەی سزادانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەهۆی ڕووداوەکانی یاری بەرامبەر گەرمە سزای توندی یانەی هەولێر و هاندەرانیدا،کە بۆ سێ یاری هەولێر بێ بەش کرا لەهاندەر لەیاریگای خۆی و سەرۆکی یانەکەش سزای دارایی درا،یانەی گەرمەش تەنها سزای چاک کردنەوە کورسی یاریگای بەسەردا سەپێندرا.

ئەم سزایە هەرای گەورەی خستە نێو شەقامی وەرزشی و هاندەرانی یانەی هەولێر بەتوندی کەوتنە تانەدان و ڕەخنە گرتن لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەهۆی جیاوازی کردن لەنێوان یانەکان،کە بەئاشکرا ڕایانگەیاند ئەوەی کراوە ئەپەڕی نادادپەروەی دەگرێتەوە،چونکە ئەوان دەستپێشخەری ئەو ئاڵۆزی و کێشانە نەبوونە،بەڵکو هاندەرانی یانەی گەرمە سەرەتا دەستیان بەو ئاژاوە کردوە.

لەلایەکی دیکەوە هاندەرانی یانەی هەولێر ڕەخنەی توند لە ئیدارەی یانەکەیان دەگرن بەهۆی ئەو کەمتەرخەمی و بێدەنگیەی نواندویانە لەم بابەتە،چونکە پێیانوایە یانەکەیان بەو شێوەیە سزا نەدەدرا ئەگەر کارگێڕی یانەکەیان کۆمەڵێک کاری بکردایە،لەلایەکی دیکەشەوە هاندەرانی یانەی هەولێر دەڵێن یانەی گەرمە بەهۆی دەست ڕۆیشتوویی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق توانی ئەم بابەتە لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنی مۆندیال.. عێراق بردیەوە و بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

سەڵاح و لیڤەرپوڵ بە مێژووێکی گەورەوە جیادەبنەوە

یاسین

یاریەکەی بارسێلۆنا و مایۆرکا تاکو ئێستاش مشتومڕی نەوەستاوە

یاسین