وەزارەتی کارەبا رایگەیاند ، دۆخی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت .
لە راگەیندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەدا ، دوای هەوڵەکانی هەردوو وەزارەتی کارەباو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز ، پرۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چوو، بەمەش لەچەند کاتژمێری رابردوودا 1400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوەو دۆخی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە چوو.

