بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی هونەرمەندی موزیکژەن (وشیار ڕواندوزی) کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی ناوبراوەوە.
لە دەقی پرسەنامەکەدا هاتووە:
«بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی موزیکژەن (وشیار ڕواندوزی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.»
لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە: «لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و هەموو لایەک ببەخشێت، و گیانی کۆچکردووش بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی.»
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:
پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (وشیار ڕواندوزی)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی موزیکژەن (وشیار ڕواندوزی)مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و هەموو لایەک ببەخشێت، و گیانی کۆچکردووش بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ـی ٩ـی ٢٠٢٦

