zagros news agency

زەیدی دەركەوتنی بەرپرسانی حکومەت ڕاگەیاندنیی بەبێ ڕەزامەندیی پێشوەختە قەدەغه دەکات

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی، ڕێنمایی دەرکرد بۆ ڕێگریکردن لە سەرجەم ڕاوێژکاران و بەرپرسانی حکومەت لە پێدانی لێدوانی ڕۆژنامەوانی یان دەركەوتن لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندندا بەبێ ڕەزامەندیی پێشوەختە لە نووسینگەکەیەوە.

بەپێی ڕێنماییەکە، قەدەغەکردنەکە سەرجەم هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی بینراو، بیستراو و خوێنراوە دەگرێتەوە.

لە ڕێنماییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ڕێکارە لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ڕێساکانی ڕێکخستن و پەرۆشی بۆ یەکخستنی وتاری حکومی و هاوئاهەنگیی پەیامی فەرمیی دەوڵەتدایە.

ڕێنماییەکەی زەیدی جەختی لەسەر پێویستیی پابەندبوونی تەواوەتی کردووەتەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دەرچوونی هەر لێدوانێک کە ڕەنگە بە وردی گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمیی دەوڵەت نەکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هەموو لایەک کردووە بە شێوەیەکی ورد و بێپێشێلکاری پابەندی ئەم ڕێنماییە ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە

سەڵاح

نەعمان: هەماهەنگیی ئاستبەرز له نێوان هێزە فیدراڵییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هەیه

یاسین

پێشبینییەکان بۆ 98ـەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار

ART