بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر، هاووڵاتییان و دانیشتووانی سنووری پارێزگاکە دڵنیا دەکاتەوە لەبارەی ئەو دەنگانەی ئەمڕۆ بیستراون و ڕایدەگەیەنێت، هۆکارەکەی مەشق و چالاکیی سەربازی بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە: “دەنگی ئەو تەقینەوانەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر بیستراون، پەیوەست بووە بە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی.”
ئاسایشی هەولێر جەختیشی کردووەتەوە کە ئەو دەنگانە هیچ جێگەی مەترسی و نیگەرانی نین و هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە بارودۆخەکە ئارامە.

