zagros news agency

بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی؛ ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت

 

بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، ڕێوڕەسمی فەرمیی ڕاگەیاندنی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی کەرتی سەربازییە لە هەرێمی کوردستان، کە ئامانج لێی کۆکردنەوە و یەکخستنی تەواوی هێزەکانە لەژێر چەتری دامەزراوەیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بە هەماهەنگی و هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

پرۆسەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و بەنیشتمانیکردنیان، بە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوە ستراتیژییەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەت دادەنرێت بۆ بنیادنانی سوپایەکی سەردەمییانە، نیشتمانی و یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستاندا.

May be an image of text

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردسان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

یاسین

ئاژانسی (BBC): زیاتر لە 45 هەزار كەس حەلەبیان بەجێ هێشتووە

سەڵاح

نووسه‌رێك له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌: پارتی حزبی ئومێده‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن

یاسین