zagros news agency

فیلمی “La Bola Negra” خەڵاتی سەرەکیی بینەرانی لە فێستیڤاڵی تۆرنتۆ بەدەدتهێنا

51مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ (TIFF) ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا، بە ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی فیلمی درامایی ئیسپانی “La Bola Negra” بە بەدەستهێنانی خەڵاتی گەورەی “هەڵبژاردەی جەماوەر”.

ئەم خەڵاتە کە لە ١٩٧٨ەوە بە دەنگدانی ڕاستەوخۆی بینەران بەخشراوە، بە یەکێک لە رووداوە سەرەکییەکانی وەرزی خەڵاتەکانی سینەما و پێشبینییەکانی ئۆسکار دادەنرێت، بەوپێیەی گەلێک لە فیلمە براوەکانی پێشوو گەیشتوونەتە لووتکەی ململانێکانی ئۆسکار و خەڵاتی باشترین فیلمی سالیان بەدەستهێناوە.

فیلمی “La Bola Negra” لە دەرهێنانی دوو دەرهێنەری ئیسپانی خاڤیێر کالڤۆ و خاڤیێر ئامبرۆسییە، کە لە ڕێگەی کارێکی درامایی فراوانەوە تیشک دەخاتە سەر ژیانی سێ نەوە لە پیاوان و بەیەکگەیشتنیان لەڕێگەی چەمکەکانی ئارەزوو، ئازار و خۆشەویستی لە قۆناغە زمنییە جیاوازەکاندا. ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی فەرمی نوێنەرایەتی ئیسپانی لە کێبڕکێی ئۆسکاری باشترین فیلمی نێودەوڵەتیدا دەکات و لە کاتێکدا چاودێران بەدواداچوون بۆ وەرزی خەڵاتەکان دەکەن.

نێتفلێکس خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە ١٦ی تشرینی یەکەمی داهاتوودا فیلمەکە لە سینەماکاندا ڕابگەیەنێت.

لە ڕیزبەندی بەشی سەرەکیدا، فیلمی “I Play Rocky” لە دەرهێنانی پیتەر فارێلی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، کە ناوبراو پێشتریش لە ٢٠١٨ بە فیلمی “Green Book” هەمان خەڵاتی لە تۆرنتۆ بردبووەوە و دواتر ئۆسکاری باشترین فیلمی مسۆگەر کرد.

هەروەها فیلمی “Being Heumann” لە دەرهێنانی سیان هێدەر – دەرهێنەری فیلمی ناسراوی “CODA” کە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمە – توانى پلەی سێیەمی ئەم بەشە بەدەستبهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانی: سووریا هێشتا ئاستەنگە لە بەردەم گەڕانەوەی پەنابەراندا

سەڵاح

زەیدی: دەرگای عێراق بەڕووی کرانەوەی ئابووری یەکێتیی ئەوروپادا کراوەیه

سەڵاح

دادگایەک لە ئەڵمانیا حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی سووریدا دەسەپێنێت

سەڵاح