zagros news agency

نیشانە سەرەتایییەکانی ڕووتانەوەی قژ لە پیاواندا و کاریگەرترین چارەسەرەکان

 

ڕووتانەوەی قژی پیاوان زۆر پێش دەرکەوتنی شوێنی تەواو ڕووتاو، بە نیشانەکانی وەک کەمبوونەوەی قەبارەی قژ، ئەستەمبوونی شێوازپێدانی، کشانەوەی هێڵی پێشەوەی سەر و دەرکەوتنی زیاتری پێستی سەر دەست پێ دەکات. پسپۆڕان دەستنیشانکردنی پێشوەختە بە گرنگ دەزانن، چونکە زۆربەی دەرمانە کاریگەرەکان زیاتر پێش بە ڕووتانەوەی زیاتر دەگرن، نەک مووی لەدەستچوو بگەڕێننەوە.
دکتۆر کلاودیا کیم، پزیشکی نەشتەرگەریی جوانکاری باسی لەوە کرد هۆکاری ئەم دۆخە لاوازبوون و بچووکبوونەوەی بنکەی مووە (فۆلیکۆڵ)؛ بەم هۆیەشەوە بەر لە دەرکەوتنی کەمپشتیی قژ، تاڵەکان لاواز و باریک دەبن. بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ساڵی ۲۰۲۴، جیاوازی لە ئەستوورایی تاڵەکان و زیادبوونی مووی زۆر باریک لە یەکەمین نیشانەکانن.
ئەکادیمیای پێستی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە ڕۆژانە هەڵوەرینی ۵۰ تا ۱۰۰ تاڵە موو ئاسایییە. لە کاتێکدا هەڵوەرینی کاتی بەهۆی گوشاری دەروونی بە شێوەیەکی کتوپڕ لە هەموو پێستی سەردا ڕوو دەدات، ڕووتانەوەی بۆماوەیی پیاوان ڕەوتێکی دیاریکراوی هەیە و لە تەنیشتەکان و تەوقی سەرەوە دەست پێ دەکات. هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆخە لە زۆربەی پیاواندا بۆماوەیییە و پەیوەندی بە هەستیاریی بنکەی موو بەرانبەر هۆرمۆنی دی‌ئەیچ‌تی (DHT) هەیە.
لە نێو ڕێگەکانی چارەسەردا، ماینۆکسیدیلی لۆکاڵی و فیناستەرایدی حەب بەهێزترین بەڵگەی زانستییان لەسەرە. فیناستەراید لە نزیکەی ۸۰ تا ۹۰ی لەسەدی پیاواندا ڕووتانەوە خاو دەکاتەوە، بەڵام پێویستە لەبەر لێکەوتە نەخوازراوەکان بەتایبەت لە بواری سێکسیدا، لەژێر چاودێریی پزیشکدا بەکار بهێنرێت. ڕێگەی پی‌ئارپی (PRP) دەکرێت لە قۆناغە سەرەتایییەکاندا یارمەتیدەر بێت، بەڵام تەواوکەری خۆراکیی وەک بایۆتین تەنها کاتێک سوودی دەبێت کەسەکە کەمیی ئەو پێکهاتەیەی لە جەستەدا هەبێت. پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن وێنەی چەند مانگ جارێکی قژ لە ژێر یەک ڕووناکیدا بگیرێت و چارەسەر دوا نەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و عەممار ئه‌لحەکیم چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

یاسین

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر دەكات

یاسین