ئەمڕۆ دووشەممە 9/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی گشتیی ڕووسیا، سوپاسی پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی. هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد و پیرۆزبایی و دەستخۆشی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەشی لە سەرۆکی حکومەت کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .

